بەمەبەستی دابینكردنی پێداویستیەكانی ناوخۆی لە بەرهەمی گەنم و ئارد حكومەتی عیراق بری 100 هەزار تەن گەنم لەئەمریكاو ئوسترالیا دەكرێت .
لەوبارەیەشەوە سەچاوەیەكی بازرگانی ئاشكرایكرد كە ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی دانەویڵەی عیراق لەرێگەی كەمكردنەوەیەكەوە بڕی 100 هەزار تەن گەنمی لەئەمریكاو ئوسترالیا كریووەو بەم نزیكانە دەست بە هاوردەكردنی دەكات.
ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو برە گەنمەی عیراق كریویەتی (50) هەزار تەنی لە ئەمریكاو (50) هەزار تەنەكەی تریشی لە ئوسترالیاوە دابین دەكات و هەر یەك تەن گەنمی ئەمریكیشی بە (294) دۆلار كریوە ئەمە لەكاتێكدا نری كرینی گەنمی ئوسترالیا هەرزانتر بووەو یەك تەنی بە (283) دۆلار كریووە.
پێشتریش لەسەرەتای ئەم مانگەدا حكومەتی عیراق رێككەوتنامەیەكی تری بۆ كرینی بری (500) هەزار تەن گەنمی ئەمریكی ئیمزاكرد بەبێ ئەوەی هیچ كەمكردنەوەیەكی بۆ ئەنجام بدرێت.