سلێمانی: ھواوی تازەترین و زیرەکترین مۆبایلی نمایشکرد

لەشاری سلێمانی کۆمپانیای ھواوی تازەترین و زیرەکترین مۆبایلی خۆی نمایشکر.


 ھواوی مۆبایلی مایت ١٠ و مایت ١٠ پرۆی پێشکەشکرد

لە ئاھەنگێکی گەورەدا کە لە سلێمانی پایتەختی رۆشەنبیری لە رێکەوتی ٣٠/١١/٢٠١٧بەڕێوەچوو کۆمپانیای ھواوی ھەردوو بەرھەمە تازەکەی لەبواری مۆبایل مایت ١٠ ( Mate ١٠ ) و مایت ١٠ پرۆ ( Mate ١٠ Pro ) پێشکەش بەھاوبەشانی کرد ، مایت ١٠ کەلەلایەن کۆمپانیای (بۆرشە دیزاین) دروستکراوە کە دەرگا بۆ بواری تازەی مۆبایل دەکاتەوە لەبەکارھێنانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد” 


كۆمپانیای ھواوی لەبارەی مۆبایلە نوێکەیەوە دەڵێت” ئەم بەرھەمانە شۆرشێکە لە بواریمۆبایلدا بەھۆی تایبەتمەندیەکانیەوە وەک بوونی پرۆسێسەری کیرن ٩٧٠ لەگەڵ سیستەمی بەکارھێنەری راستەوخۆ EMUI X.٠ ، زنجیرە مۆبایلی ھواوی مایت ١٠ توانای کارکردنی بەھێز و تەمەنێکی درێژی پاتریەکانی ھەیە جگە لەدانانی تەکنەلۆژیای تازەی دەبل کامیرا لەکۆمپانیای لایکا”.


 پیتەر فینگ بەڕیوەبەری گروپی ھواوی لە عیراق وتی” بەکارھێنەران لە رۆژھەڵاتی ناوەراست و ئەفریقیا ھەواداری تەکنەلۆژیان و ئارەزووی ئەوەیان ھەیە تازەترین داھێنانیان لەبەردەست بێت بۆ ئەوەی رێگا چارەی ئاسان و زیرەک بۆ ژیانی رۆژانەی خۆیان کە زۆرترین کاری تێدا ئەنجام دەدەن ، بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد لە زنجیرەی مایت ١٠ رێگامان پێدەدات سنوورەکان ببڕین و بچینە سەردەمی مۆبایلی زیرەک کە کاراکردنی نێوان مرۆڤ و ئامێر بەرەو پێش دەبات ، بەھۆی توانای بەرز و خێرایی و توانای بەرزی داونلۆد و پەیوەندی خێرا ، ئەزموونی زیاتر بۆ بەکارھێنەر دابین دەکات”.


تایبەتمەندیەکانی زنجیرە مۆبایلی ھواوی مایت ١٠ و مایت ١٠ پرۆ 

* پرۆسێسەری کیرن ٩٧٠ یەکەم پرۆسێسەرە کە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد تایبەت بەمۆبایل لەخۆ دەگرێت ، ھەروەھا یەکەی کارپێکردنی ھەستیار (NPU) .

* شاشەی نمایش لە ھواوی FullView Display لەگەڵ دیزاینی شوشەیی ٣D لەگەڵ تەکنەلۆژیای دینامیکی بەرز HDR١٠ بۆ زامنکردنی رەنگێکی جوانتر .

* تەکنەلۆژیای شەحنی خێرا (سوپەر چارچ) لەھواوی کەلەلایەن کۆمپانیای (تی یو ڤی) پشتگیری دەکرێت ، پاتریەکەی بە توانای ٤٠٠٠ میللی ئەمپێر لەکاتژمێردا لەگەڵ سیستەمی بەکارھێنانی پاتری بەتەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد .

* دەبل کامیرای لایکا لەگەڵ زوومی لەجۆری (SUMMILUX-H) کە دوو زوومەکەی (f/١.٦)، لەگەڵ توانای بەرز و زیرەکی وێنەگرتنی فۆتۆگرافی کە پشت دەبەستێت بە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد بۆ ناسینەوەی راستەخۆی دیمەنەکان .

* سیستەمی بەکارھێنەری راستەوخۆ (EMUI X.٠) تازەو ئاسان کە بەسیستەمی ئەندرۆید (ڤیرژنی ٨.٠) کاردەکات .

ھەردوو مۆبایلی ھواوی مایت ١٠ و مایت ١٠ پرۆ لەپێشەنگی ئەو ئامێرانە دێن کە پرۆسێسەری کیرن ٩٧٠ بەکاردەھێنن کە پالپشتە بەتەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد ، ئەوەش دەبێتە ھۆکاری ئەوەی ئامێرەکان خێراتر بن ، لەرێگای تێکەڵ بوونی زیرەکی تاک و بەکۆمەڵ لەتکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد مۆبیلی ھواوی مایت ئەزموونێکی تازەو خێرا بۆ بەکارھێنەران دابین دەکات

لەگەڵ بوونی شاشەی تەواو FullView Display لەھواوی ، مۆبایلی مایت شاشەکەی لەقەبارەی ٥.٩ ئینجە بەکوالیتی (١٦:٩) لەگەڵ سیستەمی دینامیکی بەرز HDR١٠ ، بەڵام شاشەی مۆبایلی مایت ١٠ پرۆ لەقەبارەی ٦ ئینج بەتەکنەلۆژیای OLED کاردەکات بەکوالیتی (١٨:٩) لەگەڵ سیستەمی دینامیکی بەرز HDR١٠ بۆ ئەوەی ئەزموونی سەیرکردنی دیمەنی ڤیدیۆکان بێ ھاوتا بێت .

جارێکی دیکە ھواوی لەگەڵ کۆمپانیای لایکا ھاوکار بووە بۆ ئەوەی ھەردوو مۆبایلی مایت١٠ و مایت ١٠ پرۆ سیستەمی دەبل کامیرا لەخۆ بگرێت ، ئەو سیستەمە بریتیە لە کامیرای یەکەم بەکوالیتی ١٢ میگاپیکسل لەگەڵ ھەستیاری رەنگەکان (RGB) ، کامیرای دووەم بە کوالیتی ٢٠ میگاپیکسل لەگەڵ ھەستیاری رەنگەکان (monochrome) و چەسپاندنی وێنەکان (OIS) . لەگەڵ پاتریەکی بەتوانای ٤٠٠٠ میللی ئەمپێر لەکاتژمێرێکدا کەبەسیستەمی زیرەک کاردەکات ، سیستەمی شەحنی خێرا رێگا دەدات لەماوەی ١٠ خولەک ٢٠% ی ئامێرەکە شەحن بکرێت و لەماوەی ٣٠ خولەکدا ٥٨%ی ئامێرەکە شەحن بکرێت .

ھواوی ٣ پاشکۆی دەرکرد بۆ مۆبایلەکانی مایت ١٠ کەبریتین لە کامیرای ئینڤیژن ٣٦٠ ‘ (EnVizion ٣٦٠ Camera) کەتوانای وێنەگرتنی فۆتۆگرافی بەکوالیتی ٥K ھەیە و وێنەگرتنی ڤیدیۆ بە گۆشەی ٣٦٠ پلە بەکوالیتی ٢K ، پاشکۆی دووەم بریتیە لە پاتری شەحنی گواستراوە کە شەحنی خێرای لەگەڵە ، پاشکۆی سێیەمیش میزانی زیرەکە بۆ راگرتنی زانیارەکان .

 

 

ئامادەکردنی : ڕێژەن، زریان