سهبارهت به وتهی ژمارهیهك پهرلهمانتاری كوردستان كه رایانگهیاند بوو: ئەگەر حكومەتی عیراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكات، حكومەتی هەرێم گۆڕانكاریی تێدادهكات، لهم بارهیهوه سەرۆكی سەنتەری زانیاریی و لێكۆڵینەوەی ستراتیژی لەئەنجومەنی وەزیران روونكردنهوه دهدات.
د.ئاراس خۆشناو سەرۆكی سەنتەری زانیاریی و لێكۆڵینەوەی ستراتیژی لەئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: بەهیچ شێوەیەك باس لەپێشنیازی لەو شێوەیە نەكراوە كە موچەی فەرمانبەران، ئەگەر لەبەغداشەوە دابین بكرێت كەم دەكرێتەوە.
سەرۆكی سەنتەری زانیاریی و لێكۆڵینەوەی ستراتیژی لەئەنجومەنی وەزیران وتیشی: سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەكات كە ئەولەیەتی حكومەت دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانە، بۆیە بەهیچ شێوەیەك باس لەپەیڕەوكردنی سیستمی نوێی پاشەكەوت نەكراوە.
د.ئاراس خۆشناو بۆ میدیایهیكی نزیك له یهكێتی جەخت لهوه كردەوە، قسەی كۆتایی لەبارەی پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەر هەنگاوێك كە بنرێت تەنها پشتبەستنە بەلێدوانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگرەكەی كە وتیویانه: هەموو ئەولەویەتێكیان دابینكردنی موچەیە ئەگەر لەگەڵ حكومەتی عیراقیش بگەنە ڕێكەوتن.
شایهنی باسه، ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان ڕایانگەیاندووە: ئەگەر حكومەتی عیراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكات، حكومەتی هەرێم گۆڕانكاریی لەو سیستمی پاشەكەوتەی ئێستادا دەكات كە هەیەو موچەی هەرێم هاوتای بەغدا ناداتە فەرمانبەرەكانی.