سلێمانی… نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆمانگی 10 دیاری كرا


لیژنەی دیاریكردنی نرخی كاتژمێرەكانی ئیش پێكردنی مۆلیدە ئەهلییەكان ڕایدەگەیەنێت: بۆ هەر كاتژمێرێك كارەبای مۆلیە ئەهلیەكان بۆ مانگی 10 بڕی 45 دینار دیاری كراوە بەو پێیەش نرخەكە لەنێوان 2.750 بۆ3.000 هەزار دیناردەبێت.

لیژنەی دیاریكردنی نرخی كاتژمێرەكانی ئیش پێكردنی مۆلیدە ئەهلییەكان لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاند:” لەسەر بنەمای كاتژمێرەكانی ئیش پێكردنی مۆلیدەكان و نرخی گازوایل نرخی كاتژمێری ئیش پێكردنی مۆلیدە ئەهلییەكانی بە 45 دینار بۆ مانگی 10 دیاریكرا”.

هەروەها سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: بەرنامەی كارپێكردنی مۆلیدە ئەهلیەكان لە مانگی تشرینی دووەمدا لەنێوان كاتژمێر یەكی پاش نیوەرۆوە بۆ یەكی شەو دەبێت هەركات كارەبای نیشتمانی كوژایەوە كار بە مۆلیدەكان بكەن و نابێت 15 خولەك زیاتر دوا بكەوێت.

دەربارەی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان لە مانگی تشرینی یەكەم، سیروان محمد وتی: بڕی پارەی ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلیەكان لەنێوان 2.750 بۆ3.000 هەزار دینارە، كە نرخەكەی بەپێی كاتژمێری كارپێكردنی مۆلیدەكان دیاریكراوە و لە گەرەكەكاندا جیاوازە، بەگشتی لەنێوان 60 – 70 كاتژمێرە، واتە نرخی ئەمپێڕێك كارەبا لە گەرەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە.