گومرگ لەسەر ھاوردەکردنی پەتاتە ھەڵدەگیرێت

وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان  رەسمی باجی گومرگی لەسەر پەتاتە ھەڵدەگرێت ئەمەش لە دوای کەمبونەوەی بەرھەمی ناوخۆی.

عەتا محەمەد نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی و ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی ڕایگەیاند” بەبڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم لەسەرەتای ئەم مانگەوە ھاوردەکردنی پەتاتە ڕەسمی گومرگی لەسەر ھەڵدەگیرێت کەماوەی چەند مانگێکە داندراوە”

ڕاشیگەیاند” ئەوبڕیارەی وەزارەتی کشتوکاڵ دوای ئەوەدێت کەلەئێستادا بەرھەمی ناوخۆی کەمبۆتەوە بۆیە ڕێگە بەھێنانی دەدرێت بەبێ وەرگرتنی گومرگ”.

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێم داوا لەوەزارەتی دارای و ئابوری و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ دەکات لە ١١/١ وە ڕەسمی گومرگی لەسەر ھاتنی پەتاتە ھەڵبگرن.