بەغداد بڕیاریدا بە لادانی سزای سەر فرۆكەخانەكانی هەرێم

هێڵی ئاسمانی فرۆكەوانی عێراقی رایدەگەیەنێت حكومەتی بەغداد بڕیاریداوە بە لادانی سزای سەر فرۆكە خانەكانی هەرێمی كوردستان.

لە نوسینێكی بەپەلەدا كەلەپەیجی تایبەتی خۆیدا بڵاویكردوەتەوە هێڵی ئاسمانی فرۆكەوانی عێراقی بڵاویكردوەتەوە حكومەتی بەغداد بڕیاریداوە بە لادانی سزای سەر فرۆكە خانەكانی سلێمانی و هەولێری نێو دەوڵەتی كەبەشێوەیەكی ڕاستەو خۆ فرۆكە مەدەنیەكان لەو دوو فرۆكە خانەیەهەستن و بنیشنەوە.

بەپێی چەند زانیاریەكیش بریارلە رۆژی چوارشەممەی داهاتووە گەشتی فرۆكە لە فرۆكەخانەكانی هەرێم دەست پێبكاتەوە.