باشترین كار بۆ تەمبەڵەكان

بیرۆکەی پاڵکەوتن بۆ ماوەی چەند مانگێک بەرامبەر بڕێک پارەی باش، پێدەچێت کارێکی خۆش بێت، ئەم کارە لە ئاژانسی ناسای ئەمریکا دەستدەکەوێت.
ئاژانسی ناسا بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێت کە بۆ ماوەی ٧٠ رۆژ لەسەر یەک پاڵ بکەون بەرامبەر ١٨ ھەزار دۆلار، ئامانج لەم کارە بۆ پشکنینی جەستەی مرۆڤەکانە تا کاریگەرییەکانی شیبکرێتەوە بۆ ئەوەی لە گەشتە ئاسمانییە درێژەکان دا جێبەجێ بکرێت.
ئەو کەسەی بەشداری ئەم تاقیکردنەوەیە دەکات پێویستە بۆ ماوەی ٧٠ رۆژ پاڵبکەوێت و لەسەر قاچی نەوەستێت، ھەر لەو ماوەیەدا رێگەی پێدەدرێت سەیری تەلەفزیۆن بکات و ئەنتەرنێت بەکاربھێنێت، بەڵام لە ھەمووی گرنگتر ئەوەیە نابێت بەھیچ شێوەیەک لەسەر قاچەکانی بووەستێت، لە کاتی چوونە سەر ئاویش ھەمان تەکنەلۆژیای گەشتە ئاسمانییەکان بەکاردەھێنرێت.
لەم تاقیکردنەوەیەدا بەشداربوو تەنھا لە کاتی پشکنینی پزیشکی دا رێگەی پێ دەدرێت لەسەر ھەردوو قاچ بووەستێت، دوای تاقیکردنەوەکەش بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ بەشداربوان رادەھێنرێن بۆ ئەوەی جەستەیان بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.