تورکش ئێرلاین: “گەشتەکانمان بۆ سلێمانی و ھەولێر بەردەوامە”



کۆمپانیای تورکش ئێرلاین رایگەیاند گەشتەکانیان بۆ سلێمانی و ھەولێر بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەچێت.

نووسینگەی راوێژکاری راگەیاندنی کۆمپانیای تورکش ئێرلاین لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بە داواکاری دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق کرد بۆ ھەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ھەرێمی کوردستان لە رۆژی ھەینی بەولاوە و تیایدا رایگەیاند “لە چەندین دەزگای راگەیاندن ھەواڵی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە لە ٢٩ی ئەیلوول بەولاوە دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق کایەی ئاسمانی بەسەر فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و ھەولێر دادەخات. 

لەوبارەیەوە کۆمپانیای تورکش ئێرلاین ھیچ راگەیاندنێکی فەرمی بەدەست نەگەیشتووە. لەم دوو شارەدا گشت گەشتەکانمان لە چوارچێوەی پلانەکانی خۆی بەڕێوە دەچێت”.