بانگەشە بۆ خزمەتگوزاری گەنجینەکانی سلێمانی دەستی پێکرد

شارەوانی سلێمانی بە فەرمی بانگەشەی
خزمەتگوزاریەکانی بۆ کۆمەڵگای گەنجینەکانی سلێمانی ڕاگەیاند کە ژووری بازرگانی و
پیشەسازی سەرپەرشتی کۆمەڵگاکە دەکات
.

 

سامان ئیبراهیم ئەندازیاری
سەرپەرشتیاری پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
ڕایگەیاند” لەئێستادا شارەوانی سلێمانی بە فەرمی بانگەوازی بۆ کۆمپانیاکانی
پلە ٣،٢،١ کردووە کەناسنامەی پۆلێنکردنیان لەوەزارەتی پلاندانان هەیە بۆکاری
کردنەوەی شەقام و دروستکردنی سیاج بۆ پرۆژەی گەنجینەکانی شاری 2020

 

ڕاشیگەیاند” لەبانگەوازەکەی
شارەوانی مەرجەکان دیاریکراوە بۆ کۆمپانیاکان بۆ وەرگرتنی تەندەر دەتوانن
لەبەرواری ٢٩/٨/٢٠١٧ تا ٢٤/٩/٢٠١٧ سەردانی شارەوانی بکەن ، وە هیچ تەندەرێک لەدوای
کاتی دیاریکرا و وەرناگیرێتەوە

 

پرۆژەی گەنجینەکانی
ژووری بازرگانی پرۆژەیەکی ستراتیژیە، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەلدەستێت
بەجێبەجێکردنی لەسەر ڕووبەری ٥٠٢ دۆنم زەوی ژمارەی گەنجینەکان نزیکەی ٩٠٠
گەنجینەیە، پرۆژەکە لەنزیک گوندی ژاڵە لەسەر ڕێگای عەربەت سلێمانی جێبەجێدەکرێت
لەلایەی پرۆژەکەوە گوندی ژالەیە لەلایەکی ترەوە پیشەوەرانە، دەکەوێتە نزیک عەلوەی
سلێمانی لەڕووی پشتەوە بە جادەی قرگە و کانی با دەورە دراوە، پرۆژەکە لەسەر
شیوازێکی زۆر مۆدێرن دروست دەکرێت ژووری بازرگانی خزمەتگوزاری پرۆژەکە جێبەجێ
دەکات وەک خزمەتگوزاریەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبا و شەقام و دیاریکردنی شوێنی
گەنجینەکان، هەر بازرگانێک گەنجینەکان وەربگرێت دەبێت بڕێک پارە وەک ڕسوماتی
زەویەکە بدات بەشارەوانی سلێمانی
.

 

٦ جۆر گەنجینە هەیە
کەبریتین لە (بواری خوارک و کۆگای جگەرە و کۆگای بابەتی کارەبای و کۆگای کەل و
پەلی ناوماڵ  و کۆگای لالیلۆن لەگەڵ گەنجینەی بەڕاد) ئەوەی کە زۆر کرنگە
بواری خۆراکە کە لەسەدا ٤٠ی پرۆژەکەی بۆ تەرخان کراوە و لەشوێنی ستراتیژیدا دروست
دەکرێن، ئەو گەنجینانەی کە بەڕادن لەنزیک عەلەوەی نوێ سلێمانی دروست دەکرێن
.


 

ئەندازیاری
سەرپەرشتیاری پرۆژەکە ئاماژەی بەوەشدا لە دوای تەواوبونی تەندەرەکان و ڕاگەیاندنی
بە کۆمپانیایەک ڕاستەوخۆ دەستدەکرێت بە کارکردن لە پرۆژەکەدا.