حكومەتی هەرێم و كۆمپانیای دانەغاز رێككەوتن

حكومەتی هەرێم و كۆمپانیای دانەغاز لە دەرەوەی تەحكیم گەیشتە رێكەوتن، بەپێی راگەیەندراوێكیش وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بە زمانی ئینگلیزی بڵاویكرۆدتەوە  ناوەرۆكی  رێكەوتنی حكومەتی هەرێم و كۆمپانیای دانە غاز-ی ئاشكراكردووەو بەپێی ئەو رێكەوتنەش حكومەتی هەرێم بەشێك لە شایستە دارییەكانی كۆمپانیای دانە غاز خەرج دەكات.

خاڵەكانی ڕێكەوتن نامەكە.
1-   هەرێمی كوردستان دەبێت 600 ملیۆن دۆلار بدات بە كۆمپانیای دانە گاز.
2-   هەرێمی كوردستان دەبێت 400 ملیۆن دۆلاری تر تەرخان بكات بۆ زیادكردنی وەبەرهێنان لە كێڵگە نەوتییەكان بۆ زیادكردنی وەبەرهێنانی نەوت.

3-   گروپی كۆمپانیاكانی پیرڵ وەبەرهێنانی گاز لە كێلگە نەوتییەكانی کۆرمۆر بە ڕێژەی 500 مەتر سێجا زیاد دەكات كە دەكاتە لەسەدا 160 ی ئەو بڕەی لەئێستادا بەرهەم دەهێندرێت, ئەو بڕە گازە زیادەیەو ئەو بەرهەمانەی تر دەبێت لەماوەی 2 ساڵدا دەست بە وەبەرهێنانی بكرێت.

4-   بڕی 1 ملیار و239 ملیۆن دۆلار كە دادگا وەكو قەرز سەپاندوویەتی بەسەر حكومەتی هەرێمدا وەكو قەرز لەسەر حكومەتی هەرێم نامێنێت بەڵكو گروپی كۆمپانیاكانی پیرڵ  لە داهاتی كێلگە نەوتییەكانی هەرێم دەستی دەكەوێتەوە.