عیراق و ئێران: قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلاری ساڵانە بەرزدەكەینەوە


 سەرۆكی ژووری بازرگانی هاوبەشی عێراق – ئێران رایگەیاند، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلاری ساڵانە بەرزدەكەینەوە.یەحیا ئال ئیسحاق سەرۆكی ژووری بازرگانی هاوبەشی عێراق – ئێران رایگەیاند، لە ئیستادا قەبِارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ساڵانەی نێوان هەر دوو وڵات 8 ملیار دۆلارە، بەڵام هەوڵدەدەین ئاستی ئەو پارەیە بۆ  20 ملیار دۆلار لە ساڵێكدا بەرزبكەینەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای بوونی چەند گرفتێك لەنێوانمان، بەڵام بەغدا هاوبەشێكی گرنگی ئابووری و بازرگانی ئێرانەو ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیا ئێرانیەكان لە عێراق كاردەكەن.