سلێمانی: 15 ملیار دیناری گه‌نمی جوتیاران گه‌یشت

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق 15 ملیار دیناری گه‌نمی جوتیاران ره‌وانه‌ی سلێمانی ده‌كات و به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابه‌شكردنی دانه‌وێڵه‌ش ده‌ڵێت دابه‌شكردنی پاره‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ دوای جه‌ژن.

ئه‌مین به‌كر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاند 15 ملیار دینارله‌ پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵی 2017 گه‌یشتوه‌ته‌ سلێمانی و بڕیاریش دراوه‌ 45 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌ولێر و 35 ملیار دینار ره‌وانه‌ی دهۆك بكرێت.

 ئه‌مین محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری لقی سلێمانی كۆمپانیای دابه‌شكردنی دانه‌وێڵه‌ش رایگه‌یاند به‌هۆی رۆتیناتی كارگێریه‌وه‌ دابه‌شكردنی پاره‌كه‌ به‌سه‌رجوتیاراندا ده‌كه‌وێته‌ دوای جه‌ژنی قوربان.