كەسایەتی سەردراوی 100 دۆلاری نووسەری ڕۆژنامەكانی فیلادلفیا بووە

 ڕەنگە هەموومان وێنەی ئەو كەسایەتییەمان بینیبێت كە لەسەر دراوی 100 دۆلاری وێنەكەی دانراوە، ئەوەش لەلامان جێگەی پرسیاربووبێت كە ئەم كەسایەتییە ئەوەندە بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا گرنگە كە وێنەكەی لەسەر ئەو دراوە دابنرێت، بەڵام وەڵاممان دەستنەكەوتووە كە ئەو وێنەیە زانایەكی بەناوبانگە بەناوی بینجامین كە لە بواری فیزیا و ڕاگەیاندندا كاریكردووە.

زانا و داهێنەر بینجامین فرانكلن لە ١٧ی كانوونی دووەمی ١٧٠٦ لە بۆستن لەدایك بووە، جگەلەوەی چەندین داهێنان و بیرۆكەی لە بواری فیزیادا هەبووە، بە مێژوونوسێكی گەورەی بواری فیزیا دادەنرێت، یەكەم كەس بووە ووشەی electricity بەكارهێناوە كە واتای ووزە دەگەیەنێت.
 
بینجامین یەكەم كەس بووە لە دوای سەدەی شۆڕشی پیشەسازیەوە بەشێوەیەكی زانستی لێكۆڵینەوەی لەسەر ووزە كردووە و سەلماندوێتی كە چەخماخە پێكهاتووە لە وووزە و خەریك بووە لەم تاقیكردنەوەیەدا گیانی خۆی لەدەست بدات كاتێك كە فڕۆكەیەكی هەوایی خستۆتە بەردەم چەخماخە و بەرەو لای خۆی ڕایكێشاوە و ئاگری تێبەرداوە. بینجامین فرانكلین لە بواری چاپ و ڕاگەیاندندا كاری كردووە دواتر لە ڕۆژنامەكانی فیلادفیا بۆتە نووسەر، زۆر گرنگی بەبوارەكانی زانست و تەكنەلوژیا داوە و بەهۆی تاقیكردنەوە بەناوبانگەكانی ناوبانگێكی نێودەوڵەتی دەركردووە، لەنێوان ساڵانی ١٧٧٥ و ١٧٧٦ ڕۆڵێكی سەرەكی گێڕاوە لە باشبونی پەیوەندیەكانی نێوان ئەمریكا و فەڕەنسا.

بێنجامین فرانكلین، یەكەم كەس بووە كتێبخانەی كردۆتەوە و بیرۆكەی تاقیكردنەوەی بەختی دۆزیوەتەوە و كۆمەڵگای فەیلوسەفەكانی ئەمریكای دامەزراندووە، لە كۆتاییەكانی تەمەنیدا بانگەشەی بۆ لابردنی سزای لەسێدارەدان كردووە، لەتەمەنی ٨٤ ساڵیدا و لە ١٧ی نیسانی ١٧٩٠ كۆچی دوایی كردووە. لەپاش مردنی و لەلایەن ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكاوە گرنگی تایبەتی پێدرا، بۆ بەرز ڕاگرتنی ناوی ئەو داهێنەرە مەزنە وێنەكەیان لەسەر دراوى ١٠٠ دۆلاری چاپ كردووە كە تائێستاش ماوەتەوە.