وەزارەتی بازرگانی عیراق رەتیدەكاتەوە باس لە بڕینی بەشە خۆراكی ئەو هاوڵاتیانەی تەمەنیان لەسەرو 60 ساڵەوەیە كرابێت

وەزارەتی بازرگانی عیراق هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە باس لە برینی بەشە خۆراكی مانگانەدەكات بۆ ئەو هاوڵاتیانەی تەمەنیان لەسەرو (60) ساڵەوە.
 لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی بارزرگانی عیراقیشدا ئەوەخراوەتەروو كە وەزارەتەكەیان بەبڕیارێكی محەمەد شیاع وەزیری بازرگانی پێشوو بە وەكالەت كاری سەرژمێری و ووردبینی بۆ ناوی ئەو هاوڵاتیانە دەكات كە بەپێی تەمەنیان لەسەرو (60) ساڵەوەن، كە ئەوەش بۆ ئەوەیە بزانرێت ئەو هاوڵاتیانە لە ژیاندا ماون یاخود كۆچی دواییان كردوەو هێشتا ناوەكانیان لە فۆرمی خۆراكدا نەسردراوەتەوە.
 راگەیەندراوەكە تەئكیدیشكردۆتەوە: كەبریارەكە باسی لەبڕینی بەشە خۆراكی هیچ هاوڵاتیەكی بە تەمەن نەكردوەو بەو شیوەیەش ئەو هاوڵاتیانە بە شێوەی ئاسایی مانگەكانی پێشویان بەشە خۆراكیان پێ‌ دەدرێت.