هێڵی ئاسمانی تورک لە ناو فڕۆکە لاپتۆپ بەسەر گەشتیارانی ئەمریکا و بەریتانیادا دابەش دەکات


بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسمانی تورک Turkish Airlines، بیلال ئەکشی رایگەیاند کە لە رۆژی یەک شەممەوە لاپتۆپ بەسەر گەشتیارانی بەشی Business class دابەش دەکەن کە بۆ ئەمریکا و بەریتانیا گەشت ئەنجام دەدەن.

ئەکشی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند کە دوای بڕیاری قەدەغەکردنی هەڵگرتنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان جگە لە تەلەفۆن لە بەشی گەشتیارانی فڕۆکەکانیاندا، لە سبەینێەوە لاپتۆپ بەسەر ئەو گەشتیارانەدا دابەش دەکەن کە گەشت بۆ ئەمریکا و بەریتانیا ئەنجام دەدەن.