قوباد تاڵەبانی: حكومەتی سەرقاڵی داڕشتنەوەی سیستەمێكی نوێی موچەیە

جێگری سەرۆكی حكومەت ئاشكراشیكرد، حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی داڕشتنەوەی سیستەمێكی نوێی موچەیە، كە “دادپەروەری زیاتری تێدا بێت”.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، “رەخنە نابەجێكان نابنە بەربەست لەبەردەم چاكسازییەكان‌و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی”.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، “بەدڵنیایەوە چاكسازییەكان‌و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی درێژەیان دەبێت‌و بەردەوامدەبن لەخزمەتكردن، كە ئێمە هەمیشە خۆمان بەخزمەتكاری میلەتەكەمان زانیوە”.

قسەكانی قوباد تاڵەبانی لەمیانی سەردانێكی بووە دەڤەری باڵەكایەتی‌و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەكە، كە چەند رۆژێكە دەستی بەو سەردانانە كردووە.