شارەوانی سلێمانی: چەند ھۆکارێک ڕێگرن لە چاکردنەوەی شەقامەکان

پڕنەکردنەوەی چاڵ و چۆڵی شەقامەکان لەلایەن شارەوانیەوە چەند ھۆکارێک ڕێگرن لەبەردەم کارکرندا.

زەردەشت ڕەفیق لێپرسراوی ڕاگەیاندن لەشارەوانی سلێمانی بە سایتی ژووری وت” ڕاستە شەقامەکان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە و چاکردن ھەیە لە ھەندێک ناوچەدا وە شارەوانی بەردەوامە بەڵام چەند ھۆکارێک ڕێگرن لەبەردەم کارکردنی زیاتر”

لەبارەی ھۆکارەکانەوە وتی” کێشەی کەمی قیر و بەنزین و داری مان ھەیە کە ناتوانین وەک پێویست قیر دابین بکەین و بیکڕین وەلە ھەندێک شوێنیش کاردەکرێت”

بەشێک لە شەقامەکان لە ئێستادا چاڵ و چۆڵی پێوە دیاتە کە شۆفێرانی نیگەرانکردووە و تا ئێستاش نە تواندراوە لەلایەن شارەوانیەوە وەک پێویست کاری تێادا بکرێت.