هەناردەی زیاتر لە ٣٣ میلیون لیتر گازۆییل لە ئێرانەوە بۆ هەرێم

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەتەوەیی دابەش کردنی بەرهەمە نەوتییەکانی ناوچەی کوردستان ئاشکرای کرد کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە شاری سنەوە ٣٢ میلیۆن لیتر گازۆییل بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە.

 فەریدوون یاسمی ڕایگەیاند: لە ساڵی ڕابردوودا، ٣٢ میلیۆن لیتر گازۆییل لە هوماری نەوتی سنەوە بە تانکەر بۆ کوردستانی عێراق هەناردە کراوە.

وتیشی: داهاتی فرۆشتنی ئەم بەرهەمە لە نیوان ۱۷ هەزار و ٢٣١ بنەماڵەی گوندنشینی ناوچە سنوورییەکانی کوردستاندا دابەش بووە.

یاسمی ڕایگەیاند کە کۆمپانیای نەتەوەیی دابەش کردنی بەرهەمە نەوتییەکان ە ناوچەی کوردستان چەندین پلانی بۆ بەرەنگاریی قاچاخی سووتەمەنی لە سنوورەکانی کوردستان جێبەجێ کردووە و بەردەوام دەبێت لە پەرەدان بەم پلانانە لە ئاستی سنوورەکان و بازارچە سنوورییەکاندا.