وڵاتی چیک داوای بەھێزکردنی پەیوەندی بازرگانی دەکات


بەمەبەستی پێشخستنی کەرتی بازرگانی لەنێوان وڵاتی چیک و بازرگانانی سلێمانی ، کنسوڵی ئەو وڵاتە لە کوردستان داوادەکات ژووری بازرگانی سلێمانی کاری زیاتر بکەن بۆ زیادکردنی کاری بازرگانی نێوان ھەردولا.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نەوزاد غەفور جێگری سەرۆک و بەختیار مەحمود و کەمال سەعید و دلاوەر علی سۆفی کەریم ئەندامانی ئەنجومەنی ژوور پێشوازیانکرد لە یارسڵاف ڕیف  كونسوڵی چیک لە ھەولێر.

لەکۆبونەوەکەدا كونسوڵی چیک ڕایگەیاند” ئێمە دەمانەوێت پەیوەندیە بازرگابیەکانمان بەھێزبکەین تا بتوانین کاری بازرگانی لەنێوان ھەردولادا بەرەو پێش بڕوات بۆیە لە کۆتای ئەم مانگەدا شاندێک لە بازرگانانی چیک دێنە سلێمانی و کۆبونەوە لەگەڵ بازرگانان ئەنجامدەدەن بەمەبەستی بەھێزکردنی کاری بازرگانی لەنێوان ھەردولادا”

ڕاشیگەیاند ” لەکۆتای مانگی نۆدا لە وڵاتی چیک پێشانگای تایبەت لەبواری تەندروستی و پزیشکی و ئەندازیاریدا دەکرێتەوە بۆیە خوازیارین کە بتوانن وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کەسانی شارەزا و کۆمپانیا بەتواناکانتان بەشدار پێبکەن”

لای خۆشیەوە سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” ووڵاتی چیک یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ھەمیشە ھەوڵیداوە کاری بازرگانی بەھێزبکات لە گەڵماندا ھەربۆیە ئێمەش بەخۆشحاڵیەوە کارەکانمان لەگەڵتاندا ئەنجامداوە”

ڕاشیگەیاند” لەڕێگەی ژووری بازرگانیەوە ھەر بازرگانێک کە بەشداری دەکات لە پێشانگاکانی ووڵاتەکەتان ئێمە بەرپرسین لەو کەسانە کە خاوەن بازرگانیەکی گەورەن و بەتوانان بۆیە ھیوادارین وڵاتی چیک بەگەورویەوە لەو پەیوەندیەی نێوانمان بڕوانێت و بەرەو پێشی بەرین”

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئامادەی خۆی پیشاندا بۆ زیاتر گرنگیدان بەکاری ھاوبەش لەنێوان بازرگانانی سلێمانی و چیک تا دەرفەتی زیاتر بڕەخسێت بۆ بازرگانان لەدروستکردنی پەیوەندیدا.