لە ئودرن بێكاری لەسەدا13 تێپەڕ دەكات

لە ئودرن بێكاری لەسەدا  13  تێپەڕ دەكات ‌و بەگوێرەی ئامارەكانیش  22  كەس كێبڕكێ‌ لەسەر یەك هەلی كار دەكەن  بەگوێرەی ئامارە ڕەسمییەكانی حكومەتی ئوردن ڕێژەی بێكاری لەكۆتاییەكانی ساڵی  2012 دا گەیشتۆتە لەسەدا  13  پۆینت   1   كە ئەمەش بە گەورەترین بەربەست دادەنرێت لەبەردەم گەشەپێدانی ئابووری ئەو وڵاتەدا  ئامارەكان ئەوەش دەخەنەڕوو كە ڕێژەی بێكاری لەناو ژناندا گەیشتۆتە ئاستێكی پێوانەیی‌و لەسەدا  24 ی تێپەڕاندووە، لەبەرامبەریشدا لەسەدا  10  پۆینت  7 ی پیاوان بێكارن  هاوكات  قەیس خەلیفات  پسپۆڕی ئابووری ئوردن لەلێدوانێكدا بە سایتی  ئیلافی ڕاگەیاندوە كە  3  ملیۆن‌و  500  هەزار هاووڵاتی لە ئوردن لە تەمەنی كاركردندان‌و لەسەدا   60 ی ئەو ژمارەیەش لەڕووی ئابووریەوە چالاكن‌و ئەوانی دیكە چالاكیان نییە لەهەمان كاتیشدا لەكۆی ئەو كرێكارانەی چالاكن  یەك ملیۆن‌و  856  هەزار‌و  400  كەسیان كار دەكەن‌و  243  هەزار كەسەكەی دیكەش بێكارن هەروەك ئەو ئابووریناسە پێیوایە كە بەرزبوونەوەی ئامارەكانی بێكاری  بۆتە بەربەستێكی گەورە لەبەردەم گەشەی ئابووری ئوردن‌و پێویستە حكومەت چاكسازی بەپەلە ئەنجام بدات‌و گرنگی بە وەبەرهێنان بدات.