پەرلەمانتارێك: بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابوری عێراق پێویستی بە قەرزی دەرەكیە

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ عێراق پێویستی به‌ قه‌رزی ده‌ره‌كی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری وڵات سوودی لێ وه‌ربگرێت، 
ئاژانسی ده‌نگوباسی ئیخباریه‌ له‌سه‌ر زاری عه‌بدولئه‌میر میاحی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ هاوپه‌یمانی نیشتیمانی گواسته‌وه‌ و بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ نابێت ته‌نها پشت به‌ بودجه‌ ببه‌ستین بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری وڵات، به‌ڵكو پێویسته‌ قه‌رزی ده‌ره‌كیش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا سوودیان لێ وه‌ربگیرێت، 
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ به‌هۆی ئه‌و بارودۆخانه‌ی به‌سه‌ر وڵاتدا هاتووه‌، 
بۆیه‌ ژێرخانی ئابووری پێویستی به‌ هه‌وڵ و كۆششی زیاتر و بودجه‌ی زیاتر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پرۆژه‌كانی ئه‌و بوارانه‌دا خه‌رج بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ پێویسته‌ ئه‌و قه‌رزه‌ وه‌ربگرین كه‌ رێكخراوی سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو ده‌یداته‌ عێراق بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی بواری وه‌به‌رهێنان و خزمه‌تگوزاری.