پێنجەمین دیداری سلێمانی بەڕێوەچوو


پێنجەمین دیداری سلێمانی لەناو زانکۆی ئەمریکی لەشاری سلێمانی دەستی پێکرد کەتیایدا چەندین کەسایەتی عێراقی و بیانی و کوردستانی تیایدا بەشداربون.
 
لەدیداری سلێمانیدا باس لە عێراقی دوای داعش کرا ھەوڵەکانی پێشمەرگە و ھێزی عێراقی , سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی لەوتەیەکدا ڕایگەیاند: ئەم دیدارە زۆر گرنگە بو لێک نزیکبونەوە لەھەموو بوارەکاندا وە دەبێت ھانی کاری خۆبەخشی بدەین لەناو گەنجان و لاواندا.

ئاماژەی بەوەشدا: سەربازە عێراقیەکان بەردەوام دەجەنگن و بەبێ بیرکردنەوەی جیاوازی ئاینی ھەوڵ بۆڕزگارکردنی خاکی عێراق دەدەن کەماوەی ١٠ ساڵە دھی تیرۆر دەجەنگین وە ئەم جەنگە زۆر گەورەیە دەیانەوێت دەسوڵاتی ئێمە بگۆڕن و بەتوندی مامەڵەدەکەن لەناو خۆیاندا ئەگەر ئەوانە سەرکەون ئەوا ھیچ خۆشەویستیەک و ئازادی نامێنێتەوە چونکە بەردەوام ئاڵۆزی دروستدەکەن لەنێوان ھۆزەکاندا بۆیە ئێمە ڕوبەڕویان دەبینەوە وە داوای ئاشتەوای کۆمەڵایەتی دەکەین ئێمە تەنھا نامەنەوێت جەنگ بەرینەوە دەمانەوێت ئاشتیش بەرینەوە وە ھێزەکنامن لە ھێزی داپۆڵێسریەوە دەگوازینەوە بۆ ھێزێکی پارێزەر.


ئاماژەی بەوەشدا: لەڕابردودا برورا سیاسی و ئاینێەکان بوە ڕێگر لە نێوانماندا بۆیە دەبێت ئەمانە نەمێنێت تا بتوانین ھەموان پێکەوە بەیەکگرتوی کارەکانمان سەرخەین.

حەیدەر عەبادی ئەوەشی ڕونکردەوە: ھێزەکانی عێراق و پێشمەرگە پێکەوە زۆر یەکن لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر وە دەبێت ھێزەکان یەک خرێت یەک ھێز ھەبێت  ھێزی تایبەت بە ھیچ لایەنێک نەبێت.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند :ئەنجامدانی ئەم دیدارە لەشاری سلێمقنی زۆر گرنگە ھەموو سەرگردەکان و لایەنە سیاسیەکان لەگەڵ خۆیدا کۆدەکاتەوە تابتوانن پێکەوە ھەوڵ بۆ چارەسەری کێشە سیاسی و ئابوریەکان بدات و لێک نزیک بنەوە کەئەمەش زۆر گرنگە بۆ کاری بازرگانی و ئابوری لە کوردستاندا.

لەکۆنفرانسەکەدا سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ژووری بەشداریانکرد.