ورژێنەرترین ئەکتەری میسڕی دەبێتە حیجاب

ئەکتەری ناسراوی میسڕی “حۆریە فەرگلی” کە بەیەکێک لە ورژێنەرترین ئەکتەرە میسڕییەکان دادەنرێت، بۆتە حیجاب.
ئەم ئەکتەرە، لە ماوەی رابردوودا سەردانی ماڵی خودا / حەج / ی کرد، لە ئێستاشدا چەند وێنەیەکی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بە باڵاپۆشی بڵاودەکاتەوە”.
ئەم وێنانە هەرزوو دەنگدانەوەی زۆری لە نێو میدیا عەرەبییەکان، بەتایبەتی میسڕ دروست کرد، هاوکاتئ ئەو ئەکتەرە لەسەر وێنەکان نووسیویەتی “ئێستا زۆر دڵخۆشم”.