بۆ یەكەمجار ئێران نەوتی بە ئەوروپا فرۆشت

 
بەڕێوەبەری كۆمپانیای نەوتی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێردا، 4 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی ئێران بە ئەوروپا فرۆشراوە.
بەپێی وتەی روكنەدین جەوادی، ناردنی ئەم رێژەیە لە سێ پاڵاوگەی وڵاتەكەی دەرهێندراوە.
بەڕێوەبەری كۆمپانیای نەوتی نەتەوەیی ئێران ئاشكراشیكرد، 2 ملیۆن بەرمیل نەوتیان لەلایەن كۆمپانیای توتالی فەرەنسی لێ كڕدراوە و 2 ملیۆنەكەی تریش لەلایەن دوو كۆمپانیای رووسیا و ئیسپانیاوە لێ كڕدراوە.
ئەمەش بە یەكەمین نێردەی نەوتی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ وڵاتانی ئەوروپا دوای رێككەوتنی ئەتۆمی نێوانیان دادەندرێ.