لە سنوری پەروێزخان ناوچەیەكی پیشەسازی دروست دەكرێت

لەخاڵی سنوری پەروێزخان ناوچەیەكی گەورەی پیشەسازی لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێراندا دروست دەكرێت ‌و ئەو ناوچە پیشەسازیەش كە بڕیارە لە كەلار دروستبكرێت لە سبەینێوە بانگەوازی بۆ دەكرێت بەسەرپەرشتی سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لیژنەی گەشەپێدان ‌و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەكانی گەرمیان كۆبوونەوەی دووەمی خۆی ئەنجامدا‌و تیایدا بڕیاردرا بەجدی كار لەو ناوچە پیشەسازیەدا بكرێت كە لەخاڵی سنوری پەروێزخان لە نێوان هەرێم ‌و ئێران دروست دەكرێت، كە بڕیارە لەوناوچەیەدا زیاتر لە 70 كارگەی ئێرانی بەپێی خواستی هەرێم بكرێنەوە و كرێكار و كاسبكارانی كوردیش بتوانن كاری تێدا بكەن سەبارەت بەو ناوچە پیشەسازییەش كە وەزارەتی بازرگانی ‌و پیشەسازی هەرێم لە قەزای كەلار بەبڕی 45 ملیار دینار و لەسەر رووبەری  2 هەزار ‌و 20 دۆنم زەوی دروستی دەكات، بڕیاردرا لە سبەینێوە پارەی قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە كە بڕەكەی ملیارێك ‌و 800 ملیۆن دینارە بخرێتە سەر حسابی ئیدارەی گەرمیان بۆ دەستكردن بە كاركردن لە پڕۆژەكەدا بڕیاریشدرا كە بانگەوازی سەرجەم خاوەنكار و سەرمایەداران بكرێت بۆ پێشكەشكردنی پڕۆژەكانیان لەو ناوچە پیشەسازییەدا، تا لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت.