به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ئه‌مریكا زیاد ده‌كات

ئیداره‌ی‌ زانیاریه‌كانی‌ وزه‌ی‌ ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، له‌هه‌فته‌ی‌ ڕابردوودا ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كاندا، به‌رزترین ئاستی تۆمار كردووه‌،  كه‌ له‌ساڵی 1993ه‌وه‌ نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌.‌ 
سه‌رچاوه‌كانی‌ وزه‌ی‌ ئه‌مریكا باسیان له‌وه‌كردووه‌، هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو به‌رزترین ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ماوه‌ی‌ 20 ساڵی‌ ڕابردوودا تۆمار كراوه‌، كه‌ بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی‌ حه‌وت ملیۆن به‌رمیل بووه‌ له‌ڕۆژێكدا‌و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش له‌مانگی ئاداری ساڵی‌ 1993 به‌دواوه‌ تۆمار نه‌كراوه‌.
به‌گوێره‌ی‌ ئیداره‌ی‌ زانیاریه‌كانی‌ وزه‌ی‌ ئه‌مریكا، ڕێژه‌ی پاشه‌كه‌وتكردنی به‌نزینیش له‌ماوه‌ی‌ پێنج هه‌فته‌ی‌ ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌، چونكه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا 22.71 ملیۆن به‌رمیل به‌نزین پاشه‌كه‌وت كراوه‌، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ڕێژه‌ی‌ پاشه‌كه‌وتكردنه‌ له‌ئه‌مریكادا له‌شوباتی ساڵی‌ 2011ه‌وه‌.