عێراق له‌ ساڵی (2012) بووه‌ دووه‌مین گه‌وره‌ وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له‌ ریًَكخراوی ئۆپێك

به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی،، له‌ ساڵی 2012 ،، عێراق بۆته‌ دووه‌م گه‌وره‌ وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له‌ ریًَكخراوی ئۆپێك دوای سعودیه‌ و جێگه‌ی ئێرانی گرتۆته‌وه‌ . 
له‌مبارییه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی رووسیا توده‌ی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئێستا عێراق رۆژانه‌ سێ ملیۆن و په‌نجاوسێ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت  و توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی له‌مساڵدا به‌رێژه‌ی بیستوچوار له‌سه‌دا زیادیكردووه‌ ، به‌مجۆره‌ش عێراق له‌ ساڵی 2012  بووه‌ دووه‌م گه‌وره‌ وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له‌ ریًَكخراوی ئۆپێك دوای سعودیه‌  . 
لای خۆشیه‌وه‌ ئێران كه‌ دووه‌مین   گه‌وره‌ ولاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته‌ بوو  له‌ رێكخراوی ئۆپێك ، به‌هۆی چڕكردنه‌وه‌ی سزاكان له‌لایه‌ن خۆرئاوا له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی،،  ئه‌و وڵاته‌، ئه‌و پێگه‌یه‌ی له‌ ساڵی 2012 له‌ده‌ستدا و ئێستا ئێران پێنجه‌مین گه‌وره‌ ولاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته‌ له‌ رێكخراوی ئۆپێك .