بەشەخۆراكی هاوڵاتیان دابەش دەكرێت


 بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای خۆراكی سلێمانی ئاشكرایكرد، توانراوە بۆ مانگی رەمەزان چەندین ماددە لەبەشەخۆراكی هاوڵاتیان دابەشبكرێت.

(شەوكەت محەمەد) بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراكی سلێمانی راگەیاند، دابەشكردنی چەند مادەیەك لەبەشەخۆراكی هاوڵاتیان لەوانە شەكرو زەیت، دەتوانێت هاوسەنگی بازاڕەكان بپارێزێت.

وتیشی، لەبەرئەوەی پێشوتر پارەی بەشێك لەو ماددانە لەلایەن وەكیلەكانەوە وەرگیراوە، پێویست ناكات جارێكیتر پارە لە هاوڵاتیان وەربگیرێتەوە، هەر وەكیلێكیش پارەی زیاتر وەربگرێت رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.