حكومەتی هەرێم پێشنیاری دامەزراندنی كۆمپانیای نەوتی كوردستان و سندوقی دراو دەكات

ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵەكانی بۆ دامەزراندنی كۆمپانیای نیشتمانی كوردستان ئاشكراكرد وەكو هەوڵێك بۆ كۆنترۆڵكردنی نەوتی كوردستان.
هەورامی روونیكردووەتەوە، دوو پێشنیاریان ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان كردووە یەكێكیا بۆ دامەزراندنی كۆمپانیای نەوتی كوردستانە و ئەویتریشیان لەبارەی دامەزراندنی سندوقی دراوەوەیە.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە بەغدا نیگەرانە لە هەنگاوەكانی هەرێمی كوردستان بۆ دامەزراندنی بۆری نەوتی سەربەخۆ بەرەو توركیا كە بڕیارە لەم رۆژانەدا كۆتایی بێت.