په‌ره‌پێدانی كه‌رتی پیشه‌سازی له‌ عێراق .. پسپۆرێكی ئابووری: پێویسته‌ هانی كۆمپانیا جیهانیه‌كان بدرێت بۆ كردنه‌وه‌ی كارگه‌

پسپۆرێكی ئابووریی رایده‌گه‌ێنێت پێویسته‌ حكوومه‌تی عێراق هانی كۆمپانیا جیهانییه‌كان بدات  بۆ كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی پیشه‌سازی له‌ عێراق،، 
ئه‌وه‌یش له‌ رێگه‌ی ئاسانكاریكردن بۆیان و لابردنی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانیان له‌به‌رده‌میان چونكه‌ به‌ گووته‌ی ئه‌و پسپۆره‌، ئه‌مه‌  ده‌بێته‌ هۆی چالاكبوونی ئابووریی عێراق و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و  هاوكات ده‌بێته‌ پاڵپشتیش بۆ پیشه‌سازی خۆماڵی له‌لایه‌نی گۆڕینه‌وه‌ی شاره‌زایی به‌تایبه‌ت له‌ بواری هونه‌ری و ته‌كنه‌لۆژیا    . 
سالم داینی به‌ ئێخبارییه‌ی راگه‌یاند كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی پیشه‌سازی له‌ پارێزگاكانی عێراق له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی جیهان تایبه‌ت به‌  به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كاڵا و كه‌لووپه‌لانه‌ی كه‌ عێراق پێویستی پێان هه‌یه‌ و سوودی گه‌وه‌ری بۆ عێراق هه‌یه‌  له‌ رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی هاووڵاتییان . هاوكات ده‌بێته‌