نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ٥١ دۆلارە


نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت، لەدوای ئەوە دوێنێ زانیارییەکان سەبارەت بە نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا ئاشکراکران، لە ئێستادا بە ٥١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوێنێ لەدەستپێکی رۆژدا نرخی بەرمیلێک لەو نەوتە ٥٢ دۆلار و ١٦ سەنت بوو، بەدرێژایی رۆژیش بۆ ٥٢ دۆلار و ٣٠ سەنت بەرزببوویەوە. بەڵام دواتر بەهۆی نیگەرانی کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی برێنت لە لیبیا و ئەمریکا، نرخی بەرمیلێک لەو نەوتە بۆ ٥٠ دۆلار و ٢١ سەنت دابەزیبوو، بەو شێوەیەش نزمترین نرخی لە ١٠ی ئایارەوە تۆمارکرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ٥١ دۆلار و ١٥ سەنت بوو، لە کاتژمیر ١٠:٠٢ەوە لەسەدا ٠.٠٣ بەرز بووەوە و بووە ٥١ دۆلار و ١٧ سەنت. هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساس، بە ٥٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.