لە سلێمانی 1500 یەكەی نیشتەجێ بۆ كرێ نشینان زیاتر لە ساڵێكە تەواو كراون بەڵام بەهۆی نەبونی خزمەتگوزاری هێشتا دابەش نەكراون و پێویتسی بە 30 ملیار دینارە و 28 هەزار كەس فۆری بۆ ئەو 1500 یەكەیە پركردوەتەوە .
بەرهەم قەرەداغی سكرتێری كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان ڕاگەیاند” حكومەت هاوكاریمان ناكات و حاڵەتی كوشتن و فرۆشتنی ئەندامانی جەستە لەنێو كرێ نشینان ڕوی لە زیاد بون كردوە”.
سكرتێری كۆمەڵەی كرێ نشینانی كوردستان ، وتیشی” لە سلێمانی 1500 یەكەی نیشتەجێ بۆ كرێ نشینان زیاتر لە سالێكە تەواو كراون كە 507 یەكەیان لە سیتەكەو ئەوەی دیكەی لە زڕگوێزە ، بەلام بەهۆی نەبونی خزمەتگوزاری هێشتا دابەش نەكراون و پێویتسی بە 30 ملیار دینارە بۆ تەواو كردنیان”
بەرهەم قەرەداغی سكرتێری كۆمەڵەی كرێ نشینانی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد”ساڵی ڕابردوو 560 یەكەمان لە كەنەكەوە دابەشكرد ، ،ئێستا 28 هەزار كەس فۆری بۆ ئەو 1500 یەكەیە پركردوەتەوە كرَنشینان دڵنیا دەكەینەوە كە ئەوانەی 11 خاڵ و 12 خاَلیان هەیە سودمەند دەبن لە 1500 یەكەیە”.
کوردیۆ