٨ مەترسیدارترین پیشە کە لە درێژخایەندا دەبنە هۆکاری لەناوچوون

له ژیانی رۆژانەدا هەندێک کار و پیشە هەن کە فشارێکی زۆری دەرونی دەخەنە سەرمان و دەبنە هۆکارێک بۆ توشبوونمان بە نەخۆشی درێژخایەن و وردە وردە و بە هێواشی دەبنە هۆکاری لەناوچوونمان. 

هەندێک پیشە هەن کە بەراستی مەترسی لەسەر ژیان دروست دەکەن و هۆکارێکن بۆ ئەوەی رۆژانە بە بەردەوامی رووبەرووی مەرگ ببیتەوە، جا هەندێکیان بە شێوەیەکی راستەوخۆ و هەندێکیان بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ ئەم کاریگەرییە نەرێنییانە دەکەنە سەر جەستە. مەترسیدارترین و خراپترین ئەو پیشانە کە ئەگەر راستەوخۆ نەبنە هۆی مردن لە درێژخایەندا لەناومان دەبەن بریتین لە:

1. هێزە ئەمنییەکان: ئەو هێزە ئەمنییانەی کە لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگن بەردەوام ژیانیان لە مەترسیدایە و ئەگەری هەیە لە هەر خولەکێکدا لەپێناو پاراستنی خەڵک و وڵاتەکەیان ژیانی خۆیان لەدەست بدەن.

2. ئاگرکوژێنەوە: یەکێک لە مەترسیدارترین ئەو پیشانە کە بوونیان هەیە ئاگرکوژاندنەوەیە و هەموو ئاگرکوژێنەوەکان رۆژانە رووبەرووی مەرگ دەبنەوە، ئەگەری هەیە لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵکی دیکە لە هەر خولەکێکدا گیانی خۆیان لەدەست بدەن. سەرەڕای مەترسی ئەم پیشەیە بەردەوام لە نیگەرانیشدان و فشارێکی دەروونی زۆریان لەسەرە کە توشی چەندین نەخۆشی درێژخایەنیان دەکات.

3. فڕۆکەوانی: ئەو کەسانەی پیشەیان فڕۆکەوانییە فشارێکی دەرونی زۆریان لەسەرە و بەردەوام ماندوون بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە فڕۆکەوانی نێوان دوو وڵاتی دوور لەیەک دەکەن و ناچارن بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ فڕۆکەوانی بکەن ئەمەش سترێسێکی زۆریان لەسەر دەبێت و بەردەوام لە نیگەرانیدا دەژین.

4. بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان: بەردەوام لەسەرتە مۆبایلت لەدەست بێت و پەیوەندیت لەگەڵ هەموو کەس و لایەنەکان هە بێت، ئەم کارەش نیگەرانی زۆری تێدایە و بەردەوام پێویستە لەسەرت پەیوەست بیت بە کاتەوە کە ئەمە وادەکات بەردەوام مێشکت مەشغوڵبێت و لە دڵەڕاوکێدا بژیت.

5. بەڕێوەبەری کۆمپانیا: بەڕێوەبەری کۆمپانیا بوون کارێکی ئاسان نییە و دەبێت پلانی درێژخایەنت بۆ سەرکەوتن لە کارەکەت هەبێت، بەمەش بەرپرسیارێتی و نیگەرانیت زیاتر دەبێت و وا دەکات بەردەوام نیگەران بیت و لە دڵەراوکێدا بژیت. هەروەها لەرووی دەروونیەوە کاریگەری زۆر دەکاتە سەرت و بەهۆی ئەو فشارەوە لەسەرتە، ئەگەری توشبوونت بە نەخۆشی درێژخایەن زیاد دەکات.

6. بێژەری: ئەگەر چی ژمارەیەکی زۆر لە بێژەرەکان بە جۆرێک لەسەر شاشەکان دەردەکەون وەک ئەوەی هیچ گرفتێکیان نەبێت، بەڵام پێویستە ئەوە بزانرێت ئەم بێژەرانە بەردەوام نیگەرانن و هەردەم پێویستە پابەند بن، چوونکە لەوانەیە هەندێک جار هەڵە خوێندنەوەی هەواڵێک ببێتە هۆکارێک بۆ لەدەستدانی پیشەکانیان.

7. رۆژنامەنوسی: لە وڵاتێكی وەک عێراق بەتایبەتی لە ئێستادا بەهۆی هاتنی چەکدارانی داعشەوە کە شەڕ و پێکدادان بەردەوامە، رۆژنامەگەری بووەتە پیشەیەکی مەترسیدار و ئەگەری هەیە بەهۆی پیشەکەیانەوە ژیانیان لەدەست بدەن. پێویستە لەسەر رۆژنامەنووسان بۆ رووماڵکردنی بابەتەکان نزیک بەرەکانی پێشەوەی شەر ببنەوە و هەر بە و هۆیەشەوە چەندین رۆژنامەنووس ژیانیان لەدەست داوە.

8. شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر: ئەم ئۆتۆمۆبێلانە بەهۆی ئەوەی بەبێ وچان بۆ ماوەیەکی دورودرێژ شۆفێری دەکەن بەردەوام مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە و زۆرینەیان لە کاتی شۆفێری کردندا خەو دەیانباتەوە کە ئەگەری توشبوونیان بە پێکدادان زیاد دەکات. سەرەرای هەموو ئەمانەش ئەم ماندووبوونە بەردەوامە توشی چەندین نەخۆشی جۆر بە جۆریان دەکات.