مەرزی ئیبراهیم خەلیل دەخرێتە دەرەوەی سیستمی ئەلیكترۆنییەوە

مەرزی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل نابەسترێتەوە بەو سیستمە ئەلیكترۆنییەی كە مەرزەكانی هەرێمی پێ بەستراوەتەوە بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمەوە، بەرپرسانی گومرگیش هۆكارەكەی بۆ دانەنانی هێڵی ئینتەرنێت دەگێڕنەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێم جموجۆڵی بازرگانیی هەر سێ دەروازەی حاجی ئۆمەران و باشماخ و پەروێزخانی بە سیستمێكی ئەلیكترۆنییەوە بەستەوە بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگەوە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە جموجۆڵی بازرگانی و شەفافی لە داهاتی ئەو خاڵە سنوورییانەدا، بەڵام تا ئێستا مەرزی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل نەبەستراوەتەوە بەو سیستمە ئەلیكترۆنییەوە.

شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: ״داهاتی مەرزەكان هەمیشە جێگەی تێبینیی ئێمە بووە و پێمان وا بووە شەفافیی تێدا نەبووە، بەڵام ئەوەی ئێستا دانراوە جۆرێكە لە چاكسازیی لەو بوارەدا، بۆیە دەبێت لە سەرجەم مەرزەكاندا پەیڕەو بكرێت.״

وتیشی: ״مەرزی ئیبراهیم خەلیل هەمیشە داهاتەكەی جێگەی ڕەخنەی ئێمە بووە، دانەنانی سیستمی ئەلیكترۆنیی بۆ ئەو مەرزەش ئاشكرایە بۆ ئەوەیە بە هەمان شێوەی ڕابردوو ناشەفافی لە داهاتەكەیدا هەبێت و نەزانرێت داهاتی ڕۆژانەی چەندە و بۆ كوێ دەچێت.״

مەرزی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل تەنیا خاڵی ڕەسمیی بارزگانیكردن و هەناردە و هاوردەكردنی هەرێم و عێراق و توركیایە، ئەم مەرزە لە ماوەی ڕابردوودا جێگەی گلەیی ئەندامانی پەرلەمان بووە و گومانیان لە شەفافیی داهاتی مەرزی ئیبراهیم خەلیل بووە.

حسێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری گومرگی پەروێزخان ڕایگەیاند: ״گومرگی پەروێزخان داخڵی ئەو سیستمە ئەلیكترۆنییە كراوە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ لە تەواوی جموجۆڵی بازرگانیی مەرزەكە و داهاتەكەی ئاگادارە.״

ئامانجی دانانی ئەو سیستمە و بەستنەوەی بە وەزارەتی داراییەوە بۆ خێراكردنی جموجۆڵی بازرگانی و شەفافییەتە لە پڕۆسەی هاوردە و هەناردەكردن و جموجۆڵە بازرگانییەكاندا. حسێن ئه‌حمه‌د وای وت.

لە ساڵانی ڕابردوودا بەڕێوەبەری ئاسایشی ئەو مەرزە بە هۆی ئاشكراكردنی ئەوەی داهاتی مەرزەكە دەگەڕێتەوە بۆ بەرپرسێكی پارتی نەك حكوومەت لەسەر كارەكەی دوور خرایەوە و زیاتر لە ساڵێك زیندانی كرا.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گومرگی هەرێم، ئاماژەی بەوە دا، وەک سەرەتا ئەو سێ مەرزەی تریان کردووە بە ئەلیکترۆنی و سەرکەوتوو بووە و بازرگانی بە ڕێژەی ١٩% زیادی کردووە.

وتیشی: ״مەرزی ئیبراهیم خەلیل سیستمی ئەلیكترۆنیی هەیە، بەڵام لە ڕووی ئینتەرنێتەوە نەبەستراوەتەوە بە گومرگی گشتییەوە، لە سەروبەری دەرخستەداین بۆ ئەوەی ئەم سیستمە نوێیەی تێدا دابنێن، قۆناغی نوێی كارەكانمان بەستنەوەی ئەو مەرزەیە بە گومرگی گشتییەوە.״