نەوت دیسانەوە ئاگر ئەکاتەوە

ڕۆژانی پێشو له کۆنفرانسی نەوت و گازی عێراق بوم له لەندەن. یەکێک لەو بابەتانەی کە بە گەرمیەوە باس دەکرا هەستانەوەی نرخی نەوت بو له بازارەکانی جیهاندا.
بە گشتی دو تیورە هەیە یەکێکیان بونیادی structural ئەویتریان سوڕ cyclical. بوینادی بەمانای ئەوەی که ئۆردەری بازاڕی نەوت گۆڕاوە , ئۆردەر بامانای نیزام یان چۆنێتی رێکخستنی ئەکتەر و فاکتەرەکان.
 دیار ئەمڕۆ له هەمو ساتێک زیاتر سەرچاوە و جۆری بەرهەمهێنانی نەوەت لە دونیادا زۆربوە , هەریەک لە سەرچاوانە شێوازی ئابوری تایبەت بە خۆیان هەیە که چۆنێتی هەڵسوکەوتیان دیاری دەکات. 
بۆ نمونە ئۆپیک یەکێکە له یاریکەرە سەرەکیەکان، بەڵام لەم نرخ دابەزینەدا ئۆپیک نەیتوانی وەک جاران هەڵسوکەوت بکات چونکە، له نیوەی یەکەمی هەشتاکان سعودیە له بڕی هەمو بڕی بەرهەمهێنانی له دە ملیونەوە کرد بە سێ ملیون نرخ بەرزنەبوە بەڵکو دابەزی له چل دۆلارەوە بۆ دە دۆلار له ئانجامدا کڕیارێکی زۆری لە دەستدا , بۆیە ئەمجارە بڕیاری دا ئەو ئەزمونە دوبارە نەکاتەوە , بۆیە سعودیە داوای کەمکردنەوەی دەکرد له لایەن هەموانەوە. له ئەنجامدا ئۆپیک نەیتوانی هیچ بڕیارێک بدات. 
یەکێکی تر لە فاکتەرەکان نەوتی دەرهێنراوە له شێڵ و لم که له ئەمریکا و کەنەدا بەرهەم دەهێنرێت. ئەمڕۆ نەوتی بەردینی ئەمریکی له هەزارو حەوتسەد کۆمپانیاوە دابەزیوە بۆ سێ سەد. شێڵ ئاڵۆزی و تایبەتمەندی زۆرە، بەڵام دەرکەوت کە بەرگەی داڕمانی نرخ ناگرێت. ئێستا ئەوەی نەزانراوە له شێڵدا ئەوەیە که ئایا له نرخی چەنددا دەتوانێت هەستێتەوە؟
 بەگشتی وەها چاوەڕوان دەکرێت که نرخ بگەڕێتەوە ٦٠ دۆلار و لەوێدا بۆ ماوەیەک سەقامگیربێت. ئەم باوەڕە گرنگە چونکە یەکێک له هۆکارە سەرەکیەکانی هەڵبەز و دابەزی نرخ بریتیه له سپێکیولەیشن. 
دیارە نەوت کاتێک نرخی دادەبەزێت ئەوا خێرا بەرهەم ناتوانێت خۆی لە گەڵیدا بسازێنێت بۆیە بۆ ماوەیەک پاش دابەزینی نرخ، که بریتیه له دابەزینی ئاستی خواست، بەردەستخستن یان سەپلای هەر بەردەوام دەبێت، له ئەنجامدا بڕێکی زۆری نەوت دەخاتە بازاڕەوە که دەبێتە بڕی زیاد. 
بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ هەرێم باشە، بەڵام هەرێم دەبێت وانەی وەرگرتبێت که چۆن خۆی له گەڵ هەڵبەز و دابەزی نرخی نەوتدا بگونجێنێت. باشترە بۆ هەرێم که نرخ لای خۆی له ژمارەیەکدا بچەسپێنێت، زیاتربون لەو نرخە نەهێنتە ناو مەسرەفەوە. 
 
بەڵام شێرپەنجەی کەرتی نەوتی هەرێم سیاسیە نەک ئابوری. یان له ڕاستیدا ئابوری سیاسیە. ئەوەی پێی دەوترێت ئیکستراکتیڤ.
 سەردار عەزیز