ژووری بازرگانی ئەڵمانیا: ساڵی ئایندە رێژەی هەناردەكردن زیاد دەكات

سەرچاوەیەك لە ژووری بازرگانی ئەڵمانیا بە گۆڤاری فرانكفۆرتەری ئەڵمانیای ڕاگەیاندوە: پێشبینی دەكەن لە ساڵی ئایندەدا هەناردەكردنی كاڵاو شتومەكانی  ئەڵمانیا بە ڕێژەی لە سەدا 4 زیاد بكات سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەداوە  هەرچەندە رێگری زۆر هەیە لە بەردەم بازرگانیكردن  و گەشەی ئابوری جیهان بە هۆی سستی گەشەی ئابوری ناوچەی یۆرۆ بەڵام خواستی وڵاتانی تازە پێگەشتوو لەسەر كاڵا و خزمەت گوزارییەكانی ئەڵمانیا بەردەوام لە زیادبووندایە هاوكات گەشەی كەرتی هەناردەكردنی ئەڵمانیا لە ساڵی 2012 بووە خاڵی یارمەتیدەر بۆ بەردەوام بوونی ئەڵمانیا لەسەر گەشەسەندنە ئابورییەكەی و توانی ڕزگاری ببێت لەو قەیرانە ئابورییەی ناوچەی یۆرۆی گرتەوە جێی ئاماژەیە ئەڵمانیا یەكێكە لە گەورەترین وڵاتانی هەناردەكردنی كاڵا و شتومەكە پیشەسازییەكان لە جیهاندا بەشێوەیەك لەسەدا 40 كۆی هەناردەی ناوچەی یۆرۆ و لەسەدا   60كۆی  هەناردەكردنی یەكێتی ئەوروپا پێك دەهێنێت.