تاران و بەرلین لەسەر ژمارەیەك پڕۆژەی هاوبەشی ئاو رێكدەكەون


یاریدەدەری وەزیری وزەی ئێران بۆ كاروباری ئاو دووپاتیدەكاتەوە، تاران و بەرلین لەسەر ژمارەیەك پڕۆژەی هاوبەشی ئاو رێكدەكەون.

(رەحیم مەیدانی) یاریدەدەری وەزیری وزەی ئێران بۆ كاروباری ئاو رایگەیاندوە، لەماوەی سێ‌ مانگی رابردوودا لەگەڵ وەزیرو بەرپرسان و شارەزایانی ئەڵمانی چەندین كۆبوونەوەیان ئەنجامداوەو تاوتوێی چەند دۆسیەیەكی ئاو لەنێوان هەردولادا كراوە.
 
رەحیم مەیدانی وتیشی، لەسەدا 95ی ئەو خۆڵبارینەی دێتە پارێزگاكانی باشووری ئێرانەوە بەهۆی ئەو چالاكیانەوەیە كە لەوڵاتانی دراوسێمان ئەنجام دەدرێت، لەوانە لەسەدا 65ی لەعیراقەوەیە كە بەهۆی دروستكردنی ئەو بەنداوانەیە كە لەسەر هەردوو روباری دیجلەو فورات دروست دەكرێن. 

یاریدەدەری وەزیری وزەی ئێران ئاماژەی بەوەشكردوە، بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتەو كێشە ئاوییەكانی تر لەگەڵ ئەڵمانیا 4 پرۆژەی گرنگی ئاو لەپارێزگاكانی باشووری ئێران جێبەجێدەكەن.