ھیچ پارەیەکی بۆ بەرھەمی جوتیارانی ھەرێم لە ساڵی ٢٠١٦ خەرج نەکراوە

حکومەتی ناوەند ھیچ پارەیەکی بۆ بەرھەمی جوتیارانی ھەرێم لە ساڵی ٢٠١٦ دا خەرج نەکردووە.

عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی ناوەند نیوەی پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی بۆ ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ی خەرج کردووە، بەڵام بۆ ساڵی ٢٠١٦ ھیچ بڕە پارەیەک خەرج نەکراوە.

وەزارەتی بازرگانی عێراق تاوەكو ئێستا 69 ملیار دینار شایستەی ساڵی 2014، 243 ملیار دیناری ساڵی 2015 و 590 ملیار دیناری 2016ی جووتیارانی هەرێمی كوردستان قەرزدارە، كە بە گشتی دەكاتە 902 ملیار دینار.