تائێستا ئاگری 23 بیرە نەوتی كێڵگەی گەیارە لەخۆرئاوای موسڵ كۆنتڕۆڵكراوە


وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایكرد، تائێستا ئاگری 23 بیرە نەوتی كێڵگەی گەیارە لەخۆرئاوای موسڵ كۆنتڕۆڵكراوەو تەنها 3 بیر ماوە ئاگرەكانیان بكوژێنرێتەوە.

(عاسم جیهاد) وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاندوە، رێكخراوی تیرۆرستی داعش لەدوای خۆی ئاگری لەژمارەیەكی زۆر لەبیرە نەوتەكانی كێلگەی گەیار لە خۆرئاوای پارێزگای موسڵ بەرداوەو نزیكەی 8 بیرشی وێران كردووە. 

وتیشی، لەماوەی رابردووداوەزارەتەكەیان توانیویەتی ئاگری 23 لەو بیر نەوتانە كۆنتڕۆڵ بكات و لەئێستاشدا تەنها 3 بیر ماون كە ئاگریان تێدابێت.

(عاسم جیهاد) دوپاتشیكردوە، تیمەكانی ئاگركوژێنەوە لە هەوڵەكانیان بۆ كۆنتڕۆڵكرنەوەی ئاگری ئەو بیرە نەوتانەش بەردوامە.