زۆربەی کارەکانی بەندەری فاو تەواو بووە

ناسڕ ئەسەدی، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی رایدەگەیەنێت؛ کارەکانی بەندەری فاو بەڕێژەی لەسەدا 80 تەواو بووە و لە هەفتەی داهاتوودا سێ ملیۆن تۆن کەرەستەی لێوە دەگوازرێتەوە.

ناسڕ ئەسەدی، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری گواستنەوە رایگەیاند، بەندەری فاو بە هەموو توانایەوە دەخرێتە کار و پێشبینی دەکرێت بۆ سەرەتای هەفتەی کارکردنیدا سێ ملیۆن تۆن پێداویستی لێوە بگوازرێتەوە.

وتیشی:هەفتەی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی جیهانی دەکەن بۆ دانانی پلانی ستراتیژی کارپێکردنی بەندەرەکە و پشکنینی رێگەی گەشەپێدان کە 42 کیلۆمەتر لە نزیک بەغدادەوە تێدەپەڕێت.

رونیشیکردەوە، بەندەرەکە 80٪ی کارەکانی تەواو بوە و بە هاتنی ساڵی 2025، بەندەرەکە ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی بە تەواوی توانای خۆیەوە کار بکات.

بەندەری فاو بەندەرێکە کە لە تورکیاوە وڵاتی عێراق بە ئەوروپاوە دەبەستێتەوە بۆ کاری بازرگانی.