کارگە و یەکە بەرهەمهێنەرەکانی کرماشان داخراون

سەرۆکی ژووری بازرگانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، 55%ی کارگە و یەکەکانی بەرهەمهێنانی ئەو پارێزگایە بە هۆکاری جیاواز داخراون. 


 کارگە و یەکە بەرهەمهێنەرەکانی پارێزگای کرماشان دۆخێکی نالەباریان هەیە. بەگوتەی سەرۆکی ژووری بازرگانی پارێزگای کرماشان، 55%ی کارگە و یەکە بەرهەمهێنەرەکانی ئەو پارێزگایە داخراون و تەنیا 45 لەسەدیان کار دەکەن.

 یەک لە هۆکارە سەرەکییەکان، نەدانی قەرزی بانکییە بە کارگە و یەکەکانی بەرهەمهێنان.  

ئەوەش لەکاتێکدایە میدیا ناوچەییەکانی کرماشان لە رۆژانی رابردوو چەندین بەڵگەنامەیان لەبارەی پێدانی وام بە کۆمپانیای وەهمی لەلایەن بانکەکانی ئەو پارێزگایە بڵاوکردووەتەوە.