یەكێتی بەڵێندەران: لە98% پرۆژەكانمان وەستاوە


بەهۆی كاریگەریەكانی قەیرانی دارایی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو لە شاری سلێمانی 850 كۆمپانیا مایە پووچ بوون 110هەزار كەس بێكار
بوون .

ناجی شێخ عزەدین سەرۆكی یەكێتی بەلێندەرانی كوردستان لە لقی سلێمانی  ڕاگەیاند:” حكومەت لەبری هاوكاری زیاتر بەرەو مایە پوچ بونمان دەبات رێنمایی و بریار لەدژی ئێمە دەردەكات و ئیستا لە كۆی 1250 كۆمپانیا 850 كۆمپانیا مایە پووچ بوون”.

سەرۆكی یەكێتی بەلێندەرانی كوردستان لە سلێمانی وتیشی:” ئیستا98 % ی پرۆژەكانمان وەستاوەو حكومەتیش بەرێژەی %90 باجی لەسەر زیاد كردوون و هیچ بڕە پارەیەكمان بۆ خەرج ناكات”.