ھێنانی مۆبیلیات بە ڕێژەی %٥٠ کەمی کردووە


ساڵانە لەگەڵ ھاتنی بۆنەکان و بەتایبەت جەژناندا ھاوڵاتیان ڕولە جوانکردنی ماڵەکانیان دەکەن ماوەی چەند ساڵێکە بۆھۆی قەیرانی داراییەوە بازاڕی مۆبیلیات کەمی کردووە.

تەھا خالید خاوەنی یەکێک لە فرۆشگاکانی مۆبیلیات بە سایتی ژووری وت” لەپێش قەیرانی دارای لەساڵانی ٢٠١٢ مانگانە زیاتر لە  دووکۆنتێنەر مۆبیلیات و پێداویستی ئۆفیسمان دەھێنا بۆ شاری سلێمانی بەڵام لە ئێستادا بەتایبەت ئەمساڵ لەماوەی ئەم شەش مانگەدا سێ کۆنتێنەرمان ھێناوە”

وتیشی” ساڵانی پێشوتر خەڵک زۆرت ناوماڵی دەگۆڕی بەڵام لەگەڵ قەیرانی دارای خەڵک گرنگی زیاتر بە خواردن دەدات و ئەو ناوماڵەی ھەیەتی کەمتر گۆڕانکاری تیادا دەکات بۆیەبازاڕ بەتەواوی وەستاوە”

ئەو خاوەن پێشانگای مۆبیلیاتە ئاماژەی بەوەشدا” لەئێستادا کۆمپانیا دامەزراندن لە سلێمانی کەمە کەلو پەلی ئۆفیس زۆر بەکەمی دەفرۆشرێت”

بەڵێن محەمەد کە کاری دارتاشی دەکات ماوەی ٧ ساڵە سەقاڵی ئەو کارەیە بەسایتی ژووری وت” لەساڵانی ٢٠١٢ مانگانە ١٥ کەوانتەرمان بۆ ماڵان دروستکردووە بەڵام لە ئێستادا ھیچ کارێکمان نیە زۆر بەکەمی خەڵک کاری دەستی دروست دەکات پشت بە مادە بازاڕیەکان و ئامادەکراوەکان دەبەستن”

ئاماژەی بەوەشدا” لەگەڵ دروستبونی قەیرانەکەدا کاری ئێمەش بەتەواوی وەستا بە چەندین کارگەی دارتاشی داخران ئەمەش بۆتە ھۆی زیادبون و ھێنانی کەلوپەلی ئامادەکراو لە وڵاتانی دراوسێ”

لەساڵانی ڕابردودا ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان کە ڕەوشی مادیان باشبوو بەھۆی پێدانی موچە لەکاتی خۆیدا ماڵەکانیان نۆژەن دەکردەوە بە چەند مانگ جارێک بەڵام لە ئێستادا بەھۆی قەیرانی داراییەوە گرنی بە ناوماڵ نادرێت.