گۆڕانكاری لە سیستمی پاشەكەوتی مووچەدا دەكرێت‌


وەزیرێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، گۆڕانكاری لە سیستمی پاشەكەوتی مووچەدا دەكرێت‌و لەمانگی سێیشەوە فەرمانبەرانی هەرێم بەسیستمی نوێ‌ مووچە وەردەگرن.

تۆڕی هەواڵی سلێمانی لەزاری وەزیرێكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاویكردۆتەوە، كە حكومەتی هەرێم لەبەرنامەیدایە گۆڕانكاری لە پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەراندا بكات‌و لە كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانیشدا گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە كراوە‌و تەئكید كراوەتەوە كە هەر كاتێك نرخی نەوت بەرزبوەوە، ڕێژەی پاشەكەوت كەمبكەنەوە، بەڵام تائێستا دەست بەو گۆڕانكاریە نەكراوە.

وتیشی، حكومەت جددیە لە هەوڵی دەستكاریكردنی مووچە‌و كەمكردنەوەی ڕێژەی پاشەكەوتدا، لەبەرئەوە هەوڵەكانی خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لە پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەراندا بكات. 

پێشبینی ئەوەشیكردوە، كە لەمانگی سێی ئەمساڵەوە، مووچە بەدەستكاریكراوی‌و بە كەمكردنەوەی بڕێك لە پاشەكەوتەكە، بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بكرێت.