نرخی نەوتی كەركوك نزمبونەوەی بەرچاوی تۆماركرد

 

ئەندازیارێكی بواری نەوت لە كۆمپانیای نەوتی كەركوك ئاشكرایكرد رۆژی هەینی نرخی نەوت گەیشتە خوار 35 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، كە لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا بە كەمترین نرخ دادەنرێت.



فەرهاد حەمزە رایگەیاند “ئێستا كێڵگە نەوتیەكانی كەركوك دابەشبوون بەسەر دوو كۆمپانیادا، كۆمپانیای كار و كۆمپانیای نەوتی كەركوك، هەریەكەیان دوو كێڵگەی نەوتییان لایە و رۆژانە دەبێ نەوتی لێوە هەناردە بكەن”.



“هەردوو كێڵگەكە نزیكەی 45% ی نەوتی كەركوك پێكدەهێنن و رۆژانەش نەوتی لێوە هەناردە دەكرێت” بەوتەی ناوبراو.



ئەندازیارەكەی كۆمپانیای نەوتی باكوور وتیشی “لای ئێمەش سێ كێڵگە هەیە ئەوانیش هەریەك لە كێڵگەی قوبەی بابا و جمهور و خباز كە 55% نەوتی كەركوك پێكدەهێنن و رۆژانە نزیكەی 165 هەزار بەرمیل نەوتی لێ هەناردە دەكەین”.

ز.ر 

س:دواروز