دوای مردنی بەڕێوەبەرەكەی لەروداوێكدا،نرخی پشكەكانی تۆتاڵ بەرزبووەوە

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مردنی بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی نرخی پشكەكانی ئەو كۆمپانیایە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.
بەرەبەیانی رۆژی سێ شەممە فڕۆكەی تایبەتی كریستۆف دومارژێری بەڕێوبەری كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی لە فڕۆكەخانەی مۆسكۆ، دوای ئەوەی لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی بەفرماڵ تووشی پێكدادان بوو، گڕی گرت و بەهۆیەوە ناوبراو سێ ئەندامی تیمی فڕۆكەوانی فڕۆكەكەی گیانیان لەدەستدا.
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە نرخی پشكەكانی كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی بە رێژەی 1.8 بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
تۆتاڵ كۆمپانیایەكی زەبەلاحی بواری بەرهەمهێنانی نەوتە و نرخی سەرجەم پشكەكانی دەگاتە 130 ملیار دۆلار.
سەرباری سزاكانی ئەوروپا و ئەمریكا بۆ سەر حكومەتی مۆسكۆ، كۆمپانیای تۆتاڵ بەردەوام بوو لە سەرمایەگوزاری لەكەرتی وزەی روسیا.