كاره‌با، پێویستییه‌كى بنه‌ڕه‌تى ژیانى شارستانى‌و پیشه‌سازیى‌و هه‌موو سێكته‌ره‌كانى ئابورى‌و هه‌موو بواره‌كانى ژیانه، ئه‌زمونى به‌ریتانیا له‌پرۆسه‌ى تایبه‌تسازیى كاره‌بادا، سه‌ركه‌وتوترین وڵات بوه‌و له‌جیهاندا چاوی لێده‌كرێت.
به‌ریتانیا، كه لانكى سه‌رمایه‌دارى‌و شۆڕشى پیشه‌سازییه، به‌پێشه‌نگى تایبه‌تسازییش داده‌نرێت له‌جیهاندا، ساڵى 1979 “تاتشه‌ر” بۆ یه‌كه‌مجار بڕیارى دا تایبه‌تسازى له‌و وڵاته‌دا ئه‌نجام بدرێ‌و ئه‌م ره‌وشه تا ساڵى 1997 درێژه‌ى كێشا. واته له‌به‌ریتانیادا ساڵانێكى زۆرى خایاند تا ده‌وڵه‌ت كۆمپانیا‌و كارگه‌كانی به‌ده‌ستى كه‌رتى تایبه‌ت سپارد. ده‌وڵه‌تى به‌ریتانیاو زۆرێك له‌ده‌وڵه‌تانى پێشكه‌وتووى ئه‌وروپا ئاماده نه‌بون به‌رژه‌وه‌ندى نیشتمانى خۆیان سووك‌و ئاسان هه‌راج بكه‌ن‌و به‌شه‌وێك هه‌مو كۆمپانیا ده‌وڵه‌تییه‌كان به‌كه‌رتى تایبه‌ت بسپێرن.
به‌ریتانیا كه داهێنه‌رى ئه‌م ره‌وشه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌بڕگه‌یه‌كیشدا له‌سیاسه‌تداڕشتنیدا هه‌ڵه‌ى كردبێت ئه‌وا پێداچونه‌وه‌ى به‌و سیاسه‌ته‌یدا كردوه‌و ره‌وشێكى نوێى بۆ تایبه‌تسازى گرتوه‌ته‌به‌ر، هه‌ربۆیه ئه‌زمونى تایبه‌تسازى له‌به‌ریتانیا وه‌ك سه‌ركه‌وتوترین ئه‌زمون له‌جیهاندا ئاماژه‌ى پێده‌كرێت. حكومه‌تى تاتشه‌ر، ویستى به‌هۆى ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه رێگه به‌ڕووى كێبڕكبێى بازاڕ‌و كۆتایهێنان به‌قۆرغكاریى بكاته‌وه‌و جوڵه‌ى ئابورى چالاكتر‌و نرخى كاڵاكانیش دابه‌زێنێت.
به‌ریتانیا له‌پرۆسه‌ى تایبه‌تسازى كاره‌بادا، ره‌هه‌ندى جیاوازى ره‌چاو كردوه‌و بایه‌خێكى زۆری به‌توانا‌و داهێنانى كڕیارانى دامه‌زراوه‌كانى كاره‌باى گشتى داوه، ئه‌وله‌ویه‌ت به‌لایه‌وه ئه‌وه بووه كه ئه‌نجامى پۆزه‌تیڤیان لێوه‌ربگرێته‌وه.
له‌ساڵانى نێوان 1948 تا 1990، تۆڕى دابه‌شكردنى كاره‌با‌و زۆربه‌ى ویستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى، خاوه‌نه‌كه‌ى CEGB بوو، له‌گه‌ڵ دوانزه كۆمپانیاى كاره‌باى لۆكاڵی، كه هه‌ریه‌كه‌و دابه‌شكردنى كاره‌بایان بۆ قۆرغ كرابو له‌ناوچه‌كه‌ى خۆیاندا. له‌به‌رئه‌وه‌ى پیشه‌سازى كاره‌با له‌بوارى به‌رهه‌مهێنان‌و دابه‌شكردندا وه‌ك پیشه‌سازییه‌كى قۆرغكراوى ده‌وڵه‌تى كارى ده‌كرد. CEGB كه كۆمپانیایه‌كى ده‌وڵه‌تى بوو، به‌رپرسى گه‌یاندنى كاره‌با‌و به‌رنامه‌رێژیى‌و نوێكردنه‌وه‌ى ویستگه‌كان بو، ئه‌م كاره‌شى بۆ مۆنۆپۆل كرابو، به‌پێى پێداویستیی به‌كڕیارانى ده‌فرۆشت، كۆمپانیا لۆكاڵییه‌كانى كاره‌باش به‌كڕیاره‌كانى خۆیان ده‌فرۆشت‌و ناوچه‌ى دیاریكراوى خۆیان به‌رێوه‌ده‌بردو 80%ى ده‌رامه‌تى كاره‌باى ناوچه‌كانیان ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ CEGBو كۆمپانیا لۆكاڵییه‌كان هه‌قیان به‌سه‌ر بڕیاردانى نرخى كاره‌با‌و جۆرى ویستگه‌و پێكهاته‌ى دابینكردنى وزه‌كه‌یه‌وه نه‌بوو.
ساڵى 1983 ده‌وڵه‌ت به‌مه‌به‌ستى ره‌خساندنى كێبڕكێ یاسایه‌كى ده‌ركرد، كه وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌توانن كاره‌با به‌رهه‌مبهێنن، ئه‌مه وایكرد بڕى تێچونى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانى سه‌ربه‌خۆوه زۆر كه‌متر بێت له‌وه‌ى CEGB به‌رهه‌میده‌هێنا. ساڵى 1988 ده‌وڵه‌تى به‌ریتانیا پێشنیارى گۆڕینى هه‌یكه‌لیه‌تى پیشه‌سازى كاره‌باى به‌په‌رله‌مان سپارد‌و راسپارده‌ى ئه‌وه بوو كه كێبڕكێ له‌بوارى كاره‌بادا باشترین ده‌سته‌به‌رى پاراستنى مافى به‌كاربه‌رانه‌و پێویسته پشكه‌كانى پیشه‌سازیى كاره‌با بخرێته بۆرسه‌وه‌و هه‌مو كه‌سێك مافى هه‌بونى پشكى هه‌بێت‌و به‌بێ ده‌ستتێوه‌ردانى ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ببرێت.
ساڵى 1989، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى CEGB راگه‌یه‌ندراو دابه‌شكرا به‌سه‌ر سى كۆمپانیاى نوێى ئه‌لكتریكی ركه‌به‌ردا National Power، Power Generationو Nuclear Electric كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ت به‌گواستنه‌وه‌ى كاره‌باش به‌ناوى National Grid Company دامه‌زرا. مۆلًَه‌ت به‌كۆمپانیاى نوێ درا بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له‌ڕێگه‌ى ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى یه‌كسانه‌وه بۆ سودوه‌رگرتن له‌تۆڕى گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردن‌و ركه‌به‌رى له‌چوارچێوه‌ى یاسادا. هه‌روه‌ها رێگه به‌كۆمپانیا لۆكاڵییه‌كانى كاره‌باش درا بۆ به‌رهه‌مهێنانى به‌شێك له‌كاره‌باى پێویستى لۆكاڵى خۆیان، به‌مه‌رجێك له 70% سوته‌مه‌نى كه‌ره‌سه‌ى خاویان له‌كۆمپانیاى خه‌ڵوزى به‌ردینى به‌ریتانیا بكڕن. ویستگه ئه‌تۆمییه‌كانیش له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه كۆمه‌ك بكرێن. به‌مه‌به‌ستى چالاك كردنیشیان كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنان، گواستنه‌وه، دابه‌شكردنى كاره‌با له‌یه‌كتر جیاكرانه‌وه.
ئه‌م رێوشوێنانه بونه هۆى ئه‌وه‌ى به‌شداریى كه‌رتى تایبه‌ت له‌پیشه‌سازى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌بادا گه‌وره‌تر بێت، به‌ریتانیا كه تا ئه‌و كاته خاوه‌نى چوار كۆمپانیا بوو، زۆرى نه‌خایاند بوو به‌خاوه‌نى 28 كۆمپانیاى به‌رهه‌مهێنه‌رى چالاك‌و كاراى كاره‌با‌و بڕى به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باش له‌و وڵاته‌دا 32 گێگاوات زیادیكرد.
ئا: ڕێ – گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی