كارگەکانی ئاسن بەرەو داخستن دەڕۆن

كارگەکانی دروستکردنی ئاسن لە سلێمانی نیگەرانن لەوەی حکومەتی ھەرێم ھاوکاریان ناکات و ناتوانن ڕکابەری بەرھەمەکانی دەرەوەبکەن و مەتری داخستنیان لەسەرە.
عومەر ئیسماعیل بەڕێوەبەری ڕێگە پێدراوی کۆمپانیای ماز بۆ ئاسن و پۆڵا بە سایتی ژووری بازرگانی ڕاگەیاند” لەکۆی ١٠ کارگە لە عێراقدا ٨ کارگەی ئاسن و پۆڵایان لە کوردستانە بەڵام پیشەسازی ئاسن بەرەو لەناوچون دەچێت”
ڕاشیگەیاند” بەھۆی قەدەغەکردنی ھێنانی سکراب لە خواروی عێراقەوە بۆ کوردستان و زیادکردنی کرێی کارەبا لە ٢٠ دینارەوە بۆ ٧٠ دینار و نەوتی ڕەش لە ١٣٠ دۆلارەوە بۆتە ١٩٠ دۆلار وە ھاتنی شیشی ئێرانی کە بەھیچ شێوەیەک ناتوانین مونافەسەی بکەین بۆیە لەئێستادا کارمان زۆر باش نیە”
ئاماژەی بەوەشدا ھەمولایەنە پەیوەندی دارەکانمان ئاگادار کردۆتەوە کە بەرھەمی ناوخۆی بەوشێوەیە پارێزگاری لێناکرێت و کە ھیچ ھاوکاریەکمان ناکرێت بۆیەمەترسی ھەیە پیشەسازی ئاسن و پۆڵا لەکوردستان نەمێنێت.