لە عێراق نرخەكەی لە هەمو جیهان هەرزانترە


“بەراورد بە وڵاتانی جیهان، نرخی گەشتی ئاسمانی ناوخۆیی لە عێراق هەرزانترە” وەزیری گواستنەوەی حكومەتی عێراق وا دەڵێت.

كازم فنجان وەزیری گواستنەوەی حكومەتی عێراق رایگەیاند، بەشێك لە نوسینگەكانی فرۆشتنی بلیتی فڕۆكە هەمو سنورەكانیان تێپەراندوە‌و بلیتی فرۆكەی بۆ گەشتە ناوخۆییەكان بە نرخێگی گران دەفرۆشن.

وتی: لەڕاستیدا نرخی بلیتی فڕۆكە لە هێڵی ئاسمانی عێراق بۆ گەشتی نێوان هەولێرو بەسرە بە (50 دۆلار)ە، نرخی گەشتی نێوان هەولێرو نەجەف‌و هەولێرو كەربەلا بەهەمان نرخە، ئەو نرخانەش كەمترین نرخن بەبەروارد بەنرخی گەشتی ناوخۆیی لە هەمو وڵاتانی جیهان.

ئاماژەی بەوەكرد، نوسینگەكانی فرۆشتنی بلیتی فڕۆكە ئەو هەلەیان قۆستوەتەوە، بەتایبەتی لەكاتی بۆنەكاندا بلیتی گەشتی ئاسمانی ناوخۆیی بەنرخێكی گران دەفرۆشن.