بۆ دانانی جۆزەی 20 ئەمپێری كارەبا ڕای هاوڵاتیان وەردەگیرێت

قایمقامیەتی سەیدسادق بۆ دانانی جۆزەی 20 ئەمپێری كارەبا دەگەڕێتەوە بۆ ڕای گشتی‌و دەشڵێت، ئەگەر ئەو جۆزەیە دابنرێت، رۆژانە 20 سەعات كارەبای نیشتمانی دەدرێت بەهاوڵاتیان.

دیاری ڕەفیق قایمقامی سەیدسادق لەگەڵ سەرجەم فەرمانگە حكومیەكان‌و نوێنەری لایەنە سیاسیەكان‌و مامۆستایانی ئاینی كۆبوەوە‌و تیایدا باسی لە دانانی جۆزەی 20 ئەمپێری كرد‌و وتی، ئەگەر هاوڵاتیان پێیان باش بێت ئەوا بڕیاری دانانی ئەو جۆزەیە دەدەین.

وتیشی، ئەگەر جۆزەی 20 ئەمپێری دابنرێت، ئەوا رۆژانە دەتوانین 20 سەعات كارەبای نیشتمانی بدەین بەهاوڵاتیان.